لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، سبەینێ غاز دابەشدەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەینەوە سبەینێ پێنجشەممە کاتژمێر 8ی بەیانی غاز دابەشدەکرێت بەسەر ئەوماڵانەی کە ناویان لای ئەو بریکارانەیە کە لەلیستەکەدا هاتووە.
دەشڵێت، هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێدەدرێت، ئاگاداری ئەو ماڵانە دەکەین کە لە لیستەکاندا ناویان هاتووە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پسوڵەی خۆراک ئامادەبن بۆ وەرگرتنی غاز، پێویستە ئەو کەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک ئەگەر هەیبوو یان کارتی نیشتمانیی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت.
باس لە ئەوەش دەکات، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵی غاز بە هیچ کەسێک نادرێت.
لیستەکان:






