بۆچی ئەمریکا فڕۆکەیەیەک لە جەنگی ئێراندا بەکاردەهێنێت کە تەمەنی زیاتر لە 50 ساڵە؟

Two F-15E from the 90th Fighter Squadron, Elmedorf AFB, Alaska, fire a pair of AIM-7M’s during a training mission. The mission took place over the Gulf of Mexico just off the coast of Florida. (U.S. Air Force Photo by Major Gary)

فڕۆکەی F-15E یەکێکە لە گرنگترین و پڕبایەخترین فڕۆکە جەنگی و هێرشبەرەکانی ئەمریکا لە ماوەی گرژییەکانی ئێراندا، کە لە 28ی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکردووە. ڕۆژی 4ی نیسان، لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران فڕۆکەیەکی F-15E خرایەخوارەوە، ئەمەش یەکەمجارە لە 20 ساڵی ڕابردوو ئەو فڕۆکەیە لە کاتی ئەرکدا بخرێتە خوارەوە.

فڕۆکەی F-15E چییە؟

فڕۆکەی جەنگیی و هێرشبەری F-15E، کە بەو شێوەیە دیزاین کراوە کە پێویستی بە دوو کەسە، لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە پەرەیپێدراوە، بەشێوازی هێرشی ئاسمان بۆ زەوی و ئاسمان بۆ ئاسمان دەتوانێت ئەرکەکان جێبەجێبکات. ڤێرژنی Eی فڕۆکەکە باشترین ڤێرژنی فڕۆکەکەیە، بەوشێوازە دروستکراوە کە ئامانجی زۆر بەهادار و گرنگ بە وردییەکی زۆرەوە بپێکێت، دەتوانێت بچێتە ناو هێڵەکانی دوژمنەوە بەبێ ئەوەی پێویستیی بە هیچ هاوکارییەکی زەمینی هەبێت.

فڕۆکەی F-15E بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1988 ناسێندرا، دواتر لە ساڵی 1989 خرایە ئەرکەوە. لە ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی بیابان لە عێراق، ئاشتی هەمیشەیی لە ئەفغانستان، ئۆپراسیۆنی ئازادیی عێراق بەشدارییەکی کاریگەری هەبوو.

بۆچی F-15 وەک بژاردەیەک بۆ زۆر ئەرک لێی دەڕوانرێت؟

بیرۆکەی ڕەسەنی فڕۆکەی F-15 دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1970، تاوەکو ئێستاش وەک یەکێک لە بەتواناترین و متمانەپێکراوترین فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی ئەمریکا ماوەتەوە، هەندێک تایبەتمەندی هەیە کە تەنانەت نەوەی پێنجەمی فڕۆکەی جەنگیی F-35یش پێی ناگاتەوە، وەک مەودا، توانا و توانایی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکان بە وردی.

گرنگترین خەسڵەتەکانی فڕۆکەکە:

  • دەتوانێت تاوەکو 10 هەزار و 400 کیلۆگرام بۆمب و تەقەمەنی هەڵبگرێت.
  • دەتوانێت تاوەکو 2.5 ماخ خێرایی بڕوات.
  • دوو فڕۆکەوان لەخۆدەگرێت، فڕۆکەوانی لێخوڕ و ئەفسەری کۆنتڕۆڵکردنی چەکەکان، ئەمەش ڕێگە دەدات تاقمی فڕۆکەکە بتوانن ئەرکە ئاڵۆزەکان بەباشی جێبەجێبکەن.

ڕۆڵی فڕۆکەکە لە جەنگ و گرژییەکانی ئێراندا

لە ڕۆژی 3ی نیسان، فڕۆکەیەکی F-15E لەلایەن سیستمی بەرگریی ئێرانەوە لە کاتی ئەرکێکدا خرایە خوارەوە، فڕۆکەوان و ئەفسەری چەکەکانی فڕۆکەکە توانیان بە سەرکەوتوویی دەربازببن، فڕۆکەوانەکە پاش چەند کاتژمێرێک دۆزرایەوە و دەربازکرا، بەڵام ئەفسەرەکە پاش دوو ڕۆژ لە ئەرکێکی ئاڵۆزدا لەناو ئەشکەوتەکانی ناوچەکە دۆزرایەوە.

ئەمریکا لەم جەنگەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان فڕۆکەی F-15E بەکاردەهێنێت لە هێرشکردنە لەسەر ژێرخانە سەربازییەکانی ئێران و ئەو پێگە و وێستگانەی کە پەیوەندیدارن بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە، چونکە توانایی ئەوەی هەیە کە بە بڕێکی زۆر تەمەنی ئامانجێک بە وردییەکی زۆر بەرزەوە بپێکێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share