بەڵگە.. سوپای پاسداران لە کوشتنی ئەمریکییەکان لە عێراق تێوەگلاون

کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکا جارێکی دیکە بەرەی دژایەتییان بەرامبەر رێککەوتن لەگەڵ ئێران فراوانکرد و جەختدەکەوە ئەوە ڕێککەوتنێکی مەترسیدارە، کە وادەکات سزاکانی سەر سوپای پاسداران کەمبکاتەوە.

لەدوای هەواڵەکان سەبارەت بە دەرهێنانی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمریکاوە، بەئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی، زانیاریی شاراوە سەبارەت بە تێوەگلانی سوپای پاسداران لە چالاکییە تیرۆریستییەکان و کوشتنی ئەمریکییەکان لە عێراق ئاشکرا کراون.

کۆمارییەکان ئەو زانیارییە سەربازییانەیان بڵاوکردەوە کە لەساڵی 2019دا نهێنیی لەسەر هەڵگیرا و دەریدەخات، میلیشیاکانی سەربە سوپای پاسداران زیاتر لە 600 ئەمریکییان کوشتووە، بەپێی ئەو بەڵگانەی کە ڕۆژنامەی Free Beacon Washington دەستیکەوتووە.

یەکێک لە گەورە یاریدەدەرەکانی کۆنگرێس ئاشکرایکردووە، ئەمریکا بەڵگەی تەواوی لەبەردەستدایە کە سوپای پاسداران تێوەگلاوە لە چالاکییە تیرۆریستییەکان پێش و دوای واژووکردنی پلانی گشتگیری ساڵی 2015 تایبەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.

دەڵێت، “بیرۆکەی جۆ بایدن بۆ هەڵگرتنی سزا لەسەر سوپای پاسداران وەک مەرجێک بۆ ڕێککەوتنێکی نوێی ئەتۆمی کارێکی دروست نییە، بەڵکو بەهەموو مانایەک بێ عەقڵانەیە”.

بەپێی وتەی ئەو کۆنگرێسمانە، ئەمە متمانەی ئەمریکا لای وڵاتانی جیهان و هاوپەیمانەکانی دەخاتە مەترسییەوە.

ئەو بەڵگەنامەیە دەریدەخات، گروپە چەکدارەکانی سەربە سوپای پاسداران بەرپرسیارن لە کوشتنی لانیکەم 603 ئەندامەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.

ژمارەی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە لە عێراق ئەنجامدراون، لە بەغداد و باشووری عێراق 17%ی هێرشەکان بوون لە کۆی سێ هەزار و 534 سەربازی ئەمریکی کە لە ماوەی ئایاری 2003 تاوەکو کانونی دووەمی 2019 کوژراون.

هەروەها گروپەچەکدارەکانی سەربە ئێران 127 هێرشی مووشەکییان بەرامبەر هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە نیسانی 2018ـەوە ئەنجامداوە، هەروەها 340 هێرشیان بەرامبەر کاروانی هاوپەیمانان ئەنجامداوە.

بەپێی بەڵگەنامەکە، لە نیسانی 2021ـەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نوێ، ئێران 14 هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر بنکەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە.

هەروەها لە نێوان ساڵانی 2004 تاوەکو 2011 بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێنراو لەو ناوچانەی گروپەچەکدارەکانی سەربە ئێران تێیاندا چالاکن 448 ئەمریکی کوژراون.

لەهەمان ماوەدا، بەهۆی هێرشی RPG و مووشەک و هاوەن و چەکی بچووک 142 ئەمریکی کوژراون.

هەروەها 13 ئەمریکی لەنێوان ساڵانی 2007 بۆ 2011 کوژراون لە بەغداد و باشووری عێراق، بەو مووشەکانەی لەلایەن کۆمەڵەکانی سەربە ئێرانەوە تەقێنراون.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی نهێنی بوونیان لەسەر هەڵگیراوە، لەدوای ساڵی 2007ـەوە ژمارەی قوربانیانی ئەمریکی لەسەر دەستی گروپەچەکدارەکانی سەربە ئێران، لەگەڵ ئەوەشدا 77%ی زیانەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵانی نێوان 2017 بۆ 2022 بەهۆی ئەو گروپانەوە بووە، هەروەها بەرپرسیارن لە 91%ی زیانەکانی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2011ـەوە.

بابەتی پێشتر

لە ڕۆژی جیهانیی شانۆدا.. ژیان و نەفرەتەکەی ویلیەم شێکسپیر

بابەتی دواتر

وەزیری داد: لەڕووی زمانەوانی و شكڵییەوە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیمان لاپەسەند نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share