دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو شارستانێتییەک بە تەواوی لەناودەچێت

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، ئەمشەو شارستانێتییەک بە تەواوی لەناودەچێت و هەرگیز ناتوانێت هەستێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، “ئەمشەو شارستانێتییەک دەمرێت و هەرگیز ناگەڕێتەوە، نامەوێت ئەوە ڕووبدات، بەڵام ڕەنگە ڕووبدات”.

وتیشی، “کۆی دەسەڵاتێک بە تەواوی دەگۆڕێت و دەسەڵاتێکی زیرەکتر، جیاوازتر و کەمتر توندوتیژ دەردەکەوێت، ڕەنگە ساتێکی شۆڕشگێڕانە ڕووبدات، کێ دەزانێت؟ ئەمشەو ئەوە دەزانین”.

لە کۆتایشدا دەڵێت، “ئەمشەو یەکێک دەبێت لە ئاڵۆزترین و گرنگترین ساتەکانی مێژوو، 47 ساڵ لە گەندەڵی و مـ<ـەرگ کۆتاییدێت، خودا خەڵکی ئێـ.ـران بپارێزێت”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share