تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات، کوزەڵە نەخۆن تاوەکو تووشی کرمی جگەر نەبن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، خۆیان بەدووربگرن لە خواردنی سەوزە لە جۆری کوزەڵە، تاوەکو تووشی کرمی جگەر نەبن.
وتیشی، لە ئێستادا حاڵەتەکانی کرمی جگەر لەناو هاوڵاتییان زیادیکردووە، چارەسەرەکەشی زۆر گرانە، بەم دواییە نزیکەی 90 حاڵەتی تووشبوون بە کرمی جگەر تۆمارکراون، زۆرینەیان لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەڕینن.