وەزارەتی کارەبا: خزمەتگوزاریی ئی-پسوڵە دەوەستێت

خزمەتگوزاریی ئی-پسوڵە بەشێوەیەکی کاتی دەوەستێت.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆی پڕۆسەی پەرەپێدانی سیستەمەکانی وەزارەتی کارەبا، لە ڕۆژی چوارشەممە هاوتا لەگەڵ 8ی نیسان، کاتژمێر 2:00ی پاشنیوەڕۆ ڕادەوەستێت و تاوەکو ڕۆژی یەکشەممە، 12ی نیسانی 2026، کاتژمێر 8:00ی بەیانیی بەردەوامدەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر پارەدانێک ئەنجامدرابێت پێش وەستانی خزمەتگوزارییەکە، سەرکەوتووانە تۆماردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share