ڕێبوار کەریم وەلی: 10 ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی نییە هەر حکومەتێک یاسای بودجەی نەبێت بێنامووسە

ڕێبوار کەریم وەلی ئاشکرایدەکات، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە، بەڵام پارەی باج و موڵکی گشتی دەچێتە باخەڵی شازادە.

ڕێبوار کەریم وەلی، شیکەرەوەی سیاسی نووسینێکی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، 70%ی داهاتی ناوخۆ کەمیکردووە، ڕێگەی تێدەچێت، لە هەمانکاتدا 70%ی داهاتی کۆمپانیاکانی کوڕی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو زیادیکردووە، کاتێک پارەی باج و ڕسومات، دەروازەکان، کامێراکانی هاتوچۆ و موڵکی گشتی بچێتە باخەڵی شازادە، ئێ وەزارەتی داراییش ناهەقی نییە.

وتیشی، 10 ساڵە هەرێمی کوردستان یاسای بودجەی نەبردووەتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، لە هەموو دنیا، قانونی بودجە وەک ناموسی حکومەت سەیردەکرێت، حکومەتێک کە یاسای بودجەی نەبێت کەواتە (بێنامووسە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی هەرێم فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی دەرکرد

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی هەرێم دەرکرا. لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمدا باس لەوەکراوە،…
Total
0
Share