نرخی کارەبای مۆلیدە دیاریکرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر لەو قەزا و ناحییانەی کە هێشتا کارەبایان نەبووە بە 24 کاتژمێریی، 53 دینارە.

سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانتش، نرخی یەک کیلۆوات ئاوەڕ بۆ مانگی حوزەیران بریتییە لە 345 دینار.

ئەو سیتییانەش کە کارەبای نیشتمانییان نییە و سەرچاوەی کارەبایان مۆلیدەیە، نرخی کیلۆواتێک 324 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەوە دەستیپێکرد

کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە دەستیپێکرد. چاوەڕواندەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی…
Total
0
Share