یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی لە ئێستادا چاوی لەسەر یاریزانێکی یانە بایرن منشن-ی ئەڵمانییە و دەیەوێت بۆ یانەکەی خۆی بگوازێتەوە.
بە پێی هەواڵێکی لاگازێتا دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی، یانەی نێرازووری چاوی لەسەر تواناکانی کیم مین جا-ی ئەڵمانییە و دەیەوێت بۆ یانەکەی بگوازێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلان چاویان لەسەر تواناکانی ئەو یاریزانەیە و دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا بۆ یانە ئیتاڵییەکەی بگوازنەوە.
هەروەها، لەپاڵ کیم مین جا-یشدا ناوی چەند یاریزانێکی دیکەی وەک مووسا دیابێی، ریکاردۆ کالافیۆری و چەند یاریزانێکی دیکە هەن و ئەگەری گواستنەوەی نیکۆ پازیش بە کراوەیی ماوەتەوە.