بەڕێوەبەری خوێندن و پلاندانانی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستا جیاوازە و بە هیچ شێوەیەک نابێت خوێندکاران بیر لە دەرچوونی گشتیی مەکەنەوە.
د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ئەگەر دۆخی ئێستا بەراورد بکەین بە دۆخ و کاتی بڵاوبوونەوەی ڤـ.ـایرۆسی کـ.ـۆرۆنا، ئەوکات کەرەنتینی سەرتاسەریی بوو و هەمووان لە ماڵەوە بوون، ئەوەی ئێستا سەرتاسەریی نییە و دۆخەکە جیاوازە”.
وتیشی، “دۆخی سەرتاسەریی نییە و هەمووان لە ماڵەوە نین، بۆ نموونە کۆلێجە پزیشکییەکان بۆ وانە پڕاکتیکییەکان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن و نەخۆشخانەکان، هەروەها کۆلێجەکانی دیکەش بۆ تاقیکردنەوەکان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، بۆیە باشترە خوێندکاران بیر لە دەرچوونی گشتیی نەکەنەوە”.