نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیاریکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی دەرەوەی شار و سیتییەکانی ناوشاری بۆ مانگی سێ دیاریکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە بۆ یەک ئەمپێر لەو قەزا و ناحییانەی کە هێشتا کارەبایان نەبووە بە 24 کاتژمێریی، 49 دینارە.

سەبارەت بە مۆلیدەی سیتییەکانتش، نرخی یەک کیلۆوات ئاوەڕ بۆ مانگی ئازار بریتییە لە 312 دینار. ئەو سیتییانەش کە کارەبای نیشتمانییان نییە و نرخی کیلۆواتێک 296 دینارە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، ئەو نرخە بۆ کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شار سلێمانی نییە و هەفتەی داهاتوو نرخەکان پاش وەرگرتنی کاتژمێرەکانی کارکردنیان دیاریدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كاروان گەزنەیی: لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل سکاڵای یاساییم تۆمارکردووە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر نەگەڕاندنەوەی داھاتی دەروازەکانی حاجی ئۆمەران و ئیبراھیم خەلیل بۆ خەزێنەی گشتی سکاڵای…
Total
0
Share