چەند مەتر ماوە بۆ پڕبوونی بەنداوە گەورەکانی هەرێمی کوردستان؟

ڕەحمان خانی، بەڕێوه‌بەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستا-ی ڕاگەیاند، بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان و دهۆک لەمساڵدا پڕدەبن، و پلان هەیە زۆرترین ئاو لە بەنداوی دوکان گلبدرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەنداوی دوکان 10 مەتری ماوە بۆ گەیشتن بە ئاستی پڕبوون، پلان هەیە ئاوی بەنداوەکە گلبدرێتەوە، تاوەکو بگاتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ئاوی کۆگاکراو، بۆ ئەوەی لە وەرزەکانی دیکە زۆرترین سوودی لێوەربگیرێت.

سەبارەت بە بەنداوەکانی دیکە، ڕەحمان خانی وتی، بەنداوی دەربەندیخان 2 مەتر و بەنداوی دهۆک کەمتر لە یەک مەتری ماوە بۆ پڕبوون و سەرڕێژبوون، هەرچی سەبارەت بە بەنداوی گۆمەسپانە، بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکان، ئەمساڵ ناگاتە ئاستی سەرڕێژبوون.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی بەنداوە بچووکەکان لەمساڵدا دەیان جار پڕبوون و هەندێکیان ئێستا ئاو لەسەریان ڕێ دەکات، بەنداوە گەورەکانیش چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا سەرڕێژبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
Total
0
Share