کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بارانە و سبەینێ کەشوهەوا بەهاریی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان هەور دەبێت، شەپۆلی بارانبارین کۆتاییهاتووە، ئەوەی ماوە تەنیا ناجێگیرییەکی کەمە لە هەندێک ناوچەدا، لە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەگەری نمەبارانێکی کەم و هەورەبروسکە لە سەنتەری سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆک دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ چوارشەممە ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ ئاسمانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت، سەرجەم ناوچەکانمان تا ڕادەیەک کەشێکی بەهاریی دەبێت، ئەگەری بارینی نمەباران زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت.