وتەبێژی دەزگای مین: زۆرترین ڕێژەی قوربانیانمان ئەوانەن کە بۆ هێنانی گژوگیا بەهارییەکان دەچنە شاخەکان

وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەر هاوڵاتییەک تووشی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بوویەوە بەهۆی مینەوە، دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارەی 182ەوە بکات.

تالیب خالید، وتەبێژی سەرۆکایەتیی دەزگای مینی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لەو ناوچانەی کە کێڵگەی مینن، تابلۆی ئاگادارکردنەوەمان داناوە  کە بە هیچ شێوەیەک نزیکی ئەو ناوچانە نەکەونەوە، چونکە ساڵانە زۆرترین ڕێژەی قوربانیانی مین ئەو کەسانەن کە بۆ کۆکردنەوەی گژوگیا بەهارییەکان دەچنە شاخ و کێوەکان”.

وتیشی، “بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی پێشوەوە، ئێستا مینەکان هاتوونەتە خوارەوە بۆ لێواری چیاکان، لە هەرێمی کوردستان پیسترین ناوچەی مینڕێژکراو پێنجوێنە، پاش ئەویش قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سۆرانە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەر هاوڵاتییەک تووشی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو بوویەوە، دەتوانێت لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 18 پەیوەندیمان پێوەبکات، تاوەکو تیمەکانمان بگەنە لایان”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی پێنجوێن: رۆژی 7ی مانگ دوامی ئاسایی لە سەرجەم ناوەندەکان دەستپێدەکات

لە راگەیەندراوێکدا پەروەردەی پێنجوێن مامۆستایان و خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە کە دەوامی ئاسایی ناوەندەکانی خوێندن دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایتیی پەروەردەی پێنجوێن ئاماژە…
Total
0
Share