فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی بەردەوامدەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەژێر ڕۆشنایی کۆبوونەوەی هاوبەشی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕۆژی 29ی ئازاری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەم قۆناغەدا، بۆ هەموو قۆناغەکان، پڕۆسەى خوێندن بەشێوازی ئامادەبوونی ناو پۆل ڕابگیرێت لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان، خوێندن تەنیا بەشێوازی ئۆنڵاین و دیجیتاڵیی بەردەوامدەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، هەردوو وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕاسپێردران بە وەرگرتنی ڕێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، تایبەت بە شێوازی ئۆنڵاین و دیجیتاڵی.