وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: تاوەکو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایدەگەیەنێت، تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێک لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەوە نەدراوە.

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، تا ئەم ساتە هیچ بڕیارێک لەلایەن وەزارەتەکە و وەزارەتی پەروەردەوە نەدراوە سەبارەت بە درێژکردنەوەی پشووی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکان و خوێندنگەکان.

ئەو دەنگۆیانەشی ڕەتکردەوە کە باسیان لە درێژکردنەوەی پشووەکە دەکرد و وتی، هەر کاتێک بڕیارێکی ڕەسمی هەبوو، وەزارەت بڵاویدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتەكەی ئەمریكا و بڕیاری دادگای پاریس
“فشارێكی نێودەوڵەتیی جدی هەیە لەسەر حكومڕانی لە هەرێم”

بە چەند رۆژێكی كەم پاش بڵاوبوونەوەی راپۆرتەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، میدیایەكی جیهانی بڕیارێكی دادگای پاریس تایبەت بە هەناردە…
Total
0
Share