سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، وەفدێکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە دەچێتە بەغداد.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغداد و لیستی مووچەی مانگی سێ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
وتیشی، بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە توانایدا نییە بڕی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ بەغداد بنێرێت، بەڵکو دەتوانێت 50%ی ئەو داهاتە ڕەوانە بکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، بە ئەگەرێکی زۆرەوە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەی مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.