وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، بە هۆی ئەو بارودۆخەی لە ناوچەکە و عێراق هەیە، هەندێ سەرچاوە زانیاریی نادروست دەربارەی باری ئەمنی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڵۆزکردنی زیاتری دۆخەکە و بڵاوکردنەوەی تـ.ـرس و تـ.ـۆقاندن لەناو هاوڵاتییان بڵاودەکەنەوە.
هاوکات دەشڵێت، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەین کە تەنها لە سەرچاوە ڕەسمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە زانیاریی لەمبارەیەوە وەربگرن و نەکەونە ژێرکاریگەریی پڕوپاگەندەی نەیارانەوە.
داوا لە کەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش دەکات، بە وریایی مامەڵە لەگەڵ هەر هەواڵ و زانیارییەک بکەن کە پەیوەندیی بە ئاسایشی هاوڵاتییان هەبێت و بێ وردبینی لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار زانیاریی نادروست بڵاونەکەنەوە.