بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەبارەی بەئامانجگرتنی ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەتوندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر ماڵی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەکەین لە دهۆک. کردەوەی لەم شێوەیە قبوڵکراو نییە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
پشتیوانی لە سەروەریی یاسا دەکەین و داوای لێکۆڵینەوەیەکی هاوبەش دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی بکەرانی ئەم کردەوەیە و دڵنیابوونەوە لە لێپرسینەوەیان. ئێمە ئامادەین بە هەر شێوەیەکی پێویست پشتیوانی لەم پرۆسەیە بکەین.
پێویستە بە هەموو لایەکەوە کاربکەین بۆ ڕێگریکردن لە هەر کەس و لایەنێک کە هەوڵی زیاتر پەرەسەندنی گرژییەکان دەدات یاخود دۆخەکە زیاتر ئاڵۆز بکات.