وەزیری خوێندنی باڵا، ڕایگەیاند، کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20% داشکێندرا.
ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بڕیاردرا بە داشکاندنی کرێی خوێندن بە ڕێژەی 20%. ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیارەکە سەرجەم ئاستەکانی خوێندنی بەرایی (بەیانیان و ئێواران) و دیبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا دەگرێتەوە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 .
وتیشی، ئەم داشکاندنە نوێیە دەخرێتە سەر داشکاندنی پێشوو، کە ڕێژەکەی %45 بووە، بە مەرجێک خوێندکار تاوەکو 3ـی ئایاری 2026 تەواوی قیستەکانی خوێندنەکەی بدات.