شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، بارانبارین کۆتاییدێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕۆژی چوارشەممە لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و باران نابارێت.
وتیشی، پلەی گەرمی بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێژەی 10 پلە بەرزدەبێتەوە، هاوڵاتییان دەتوانن بچن بۆ سەیران.