قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، سبەینێ غاز دابەش ناکرێت، ڕۆژی دووشەممە دابەشدەکرێت.
لیژنەی سووتەمەنیی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ڕایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە و ناحیەکانی دەوروبەری دەکەینەوە، کە سبەینێ لە سنووری پارێزگاکەمان غاز دابەش ناکرێت.
دەشڵێت، ڕۆژی دووشەممە غاز لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.