ئەمڕۆ دابەشکردنی نەوت لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووەم وەجبەی دابەشکردنی نەوت لە مەڵبەندی پێنج و شەش دەستیپێکردووە.

وتیشی، دابەشکردنی نەوت بەهەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت و 100 لیتر نەوت بەرامبەر بە 31 هەزار دینار دەدرێت بە هەر خێزانێک.

هاوکات سەلام عومەر ئاماژەی بەوەشکرد، دابەشکردنی بەشەنەوت لە سلێمانی بەردەوام دەبێت و هەر 10 مەڵبەندەکە نەوت وەردەگرن، هەفتەی داهاتووش لە مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share