ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕایگەیاند، ئەمریکا تەنیا لەناوچوونی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئێـ.ـران پشتڕاست دەکاتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی نوێدا کە ئەمڕۆ هەینی 27ی ئازاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکرد، هەواڵگریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تەنیا دەتوانێت تێکشکاندنی نزیکەی یەک لەسەر سێی کۆگاکانی مووشەکی ئـ.ـێران بە دڵنیاییەوە پشتڕاست بکاتەوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەگوێرەی زانیاریی پێنج سەرچاوەی ئاگادار لە وردەکارییە هەواڵگرییەکانی واشنتن، دۆخی یەک لەسەر سێی دووەمی کۆگاکانی مووشەک تاوەکو ئێستا بە ناڕوونی ماوەتەوە، هەرچەندە چوار لەو سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێدەچێت بۆردومانە چڕەکان زیانیان بەو بەشە گەیاندبێت یان لە ناو تونێل، ژێرزەمینییەکان و حەشارگەکاندا ژێرخاک کەوتبێتن.
سەرچاوەکان کە بەهۆی هەستیاریی بابەتەکە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت، جەخت دەکەنەوە کە ئەم ئامارانە نیشانی دەدەن سەرەڕای بەردەوامیی جەنگ بۆ ماوەی نزیکەی 30 ڕۆژ، هێشتا کۆنتڕۆڵکردنی تەواوەتیی توانای سەربازیی ئـ.ـێران کارێکی ئاڵۆز و کاتبەرە.