وەزارەتی ڕۆشنبیری: کارەکانی مەبەست سەردار بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە

وەزارەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەۆبنەی گیانلەدەستدانی مەبەست سەردار، میدیاکار و وێنەگر بڵاودەکاتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی گـ.ـیانلەدەستدانی مەبەست سەردار، میدیاکار و وێنەگر بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی ناوادەی وێنەگری ڕۆژنامەنووس، (مەبەست سەردار)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و سەرجەم ڕۆژنامەنووس و وێنەگرانی کوردستان دەکەین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەبەست سەردار، لە ماوەی کاری میدیاییدا لە دەزگا میدیاییەکان، وەک وێنەگرێکی ڕۆژنامەنووس، توانیبووی لە ڕێگەی کامێراکەیەوە خزمەتێکی بەرچاوی بوارە جیاجیاکانی ژیان بکات، کار و کۆششەکانی بۆ خزمەتی ڕەوتی ڕۆژنامەگەریی کوردی، بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێننەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: نابێت وەزارەتی پێشمەرگە و ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە تێکەڵ بە ململانێی سیاسیی بکرێن

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ شاندی سەربازی بەریتانی رایگەیاند، “نابێت ململانێی حیزبی و کێشە سیاسییەکان کاریگەرییان هەبێت لەسەر…
Total
0
Share