بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، لە دڵەوە غەمباربووم بە کۆچـ.ـی دوایـ.ـی پێشمەرگەی دێرین مام غەفور، یەکێک لە فەرماندە دیارەکانی شۆڕشی نوێ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
وتیشی، بۆ ئەم خەمە پرسـ.ـە و سـ.ـەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەکەیان، هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، مام غەفور یەکێک بوو لە تێکۆشەرە دیارەکانی کوردستان کە هاوڕێی سەرۆک مام جەلال بوو ، هەموو تەمەنی خۆی بۆ گەلەکەی تەرخانکرد و بۆ ئێمە هێمای ئازایەتی و دڵسۆزییە بۆ خاک و نیشتمان، بۆیە لەدەستدانی کۆستێکی گەورەیە بۆ هەموومان.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دەشڵێت، لە خوای گەورە داواکارم گیانی هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شادبکات و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.