سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بریکارەکانی غاز دەگەنە کۆڵانەکان.
کۆچەر تاهیر، سەرۆکی ئەنجومەنی کارگەکانی غاز لە سلێمانی، ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بریکارەکانی غاز دەگەنە ناو کۆڵانەکان و غاز بۆ هاوڵاتییان دابیندەکەن.
دەشڵێت، نرخی ڕەسمیی هەر بتڵێک غاز 8,500 دینارە و بەو نرخە بەسەر ماڵاندا دابەشدەکرێت.