شارەزایەکی کەشناسی: بارانی بەهێز دەبارێت

شارەزایەکی کەشناسی، ڕایگەیاند، بارانی بەهێز دەبارێت.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە شاری سلێمانی ئەمشەو (شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە) لە کاتژمێر 6 بۆ 12، زۆربەی کاتەکان باران دەبارێت، چەند تاوەبارانێکی بەهێزی بارانبارینمان دەبێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکە.

دەشڵێت، هەروەها لافاوی کاتییش دروستدەبێت، ئەمشەو بەراورد بە دوو ڕۆژی ڕابردوو باران زیاتر دەبارێت و ئەگەریش هەیە تەرزەی بەهێز ببارێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێریش خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە هەواڵێکیدا وێنەیەکی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت”…
Total
0
Share