وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاساییدەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پێدانی کارەبای نیشتمانی ئاساییدەبێتەوە.

وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەودا، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ئاسایی دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ کاتی پێشوو کە 24 کاتژمێر کارەبا دەدرا بە هاوڵاتییان.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەکانی ڕابردوودا بەهۆی دۆخی ناوچەکە، هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕووی لە کەمیکرد و بەهۆیەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: پڕۆژەیەکی گرنگی کارەبا لە سەیدسادق جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، گوندێكی سنووری قەزای سەیدسادق بە كارەبای نیشتمانی رووناكدەكرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە…
Total
0
Share