سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشی فراوانیان بۆسەر چەندین ئامانج لە ئـ.ـێران ئەنجامداوە، لەنێویاندا، بنکەی بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی.
سوپاکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە چوارچێوەی هێرشەکانی هێزی ئاسمانیدا کە لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگریی ورد، دامەزراوەکانی بنکەی پیشەسازیی بەرگری ئێران کرانە ئامانج کە تێیدا “پێکهاتەی گرنگ بۆ پەرەپێدان و دروستکردنی مووشەکی بالیستیکی” بەرهەمدەهات.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە، لەنێو ئەو شوێنانەی کە لێیان دراوە، دامەزراوەیەکی ناوەندیی سوپای ئێرانی تێدایە کە تایبەتە بە بەرهەمهێنان و پەرەپێدانی مووشەکی بالیستییە، هاوکات کۆگایەکی پێکهاتەکانی مووشەک، شوێنی بەرهەمهێنانی سووتەمەنیی مووشەک و شوێنی بەرهەمهێنان پێکهاتەکانی مووشەک کراونەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل دەشڵێت، بۆردومانەکان تواناکانی ئـ.ـێران بۆ بەردەوامیدان بە بەرهەمهێنانی مووشەکی بالیستی ”بەشێوەیەکی بەرچاو” پەکدەخات.