هۆشداری بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەدرێت

لەبارەی پردی مۆکەبەوە لە سنووری شارباژێڕ، هۆشداری بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، بەشی هاتوچۆی قەزای ماوەت ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان و دانیشتووانی سنووری قەزای ماوەت دەکاتەوە کە ئێستا ئاوێکی زۆر هاتووەتە سەر پردی مۆکەبە و سەر پردەکە بۆ پەڕینەوە گونجاو نییە.

دەشڵێت، “داواکارین هاوڵاتییان و شۆفێران پردەکە بەکارنەهێنن و دەتوانن لە قەیوانەوە بچن بۆ کونەماسی و لەوێوە بۆ سورەقەڵات و ماوەت و بەپێچەوانەوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share