وادەی خەرجکردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرادەکرێت

سەرچاوەیەک لە بەغداد ئاشكرایکرد، ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشدا، “هیچ گرفتێک لەبەردەم خەرجکردنی مووچە نییە و تەنانەت سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش جەختیان لە خەرجکردنی کردووەتەوە، هاوشێوەی فەرمانبەرانی عێراق.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا عێراق پارەی نەوتی فرۆشراوی مانگەکانی 1 و 2ـی وەرنەگرتووە، بەوپێیە بێت، پارەی مووچەی مانگەکانی 3 و 4 مسۆگەرکراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە لە بەغداد، تاوەکو سەرەتای مانگی چوار، مووچەی مانگی سێ خەرجدەکرێت..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی:ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە رێگای بەغداوە

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،ئامانج لە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە هەناردەی نەوتی هەرێمە لە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی هەڵەبجە مەرجی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریكرد

شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه‌، نووسراوێكی ئاراسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كاندید و…
Total
0
Share