سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوژمن دەڵێت 320%ـی مووشەکەکانی ئێران لەناوچوون، کەچی ئێمە هەر مووشەکی زیاتر هەڵدەدەین.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، “بە وتەی بەرپرسانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل، تا ئێستا 320%ـی شوێنەکانی هەڵدانی مووشەکی ئێران لەناوچوون”.
نووسیویشیەتی، “بەڵام ئێران هەر بەردەوامە لە هەڵدانی مووشەک بە ڕێژەیەکی بەرزتر. ئێستا، دوژمن ئامانجی لەناوبردنی %500ـیان هەیە! ئەمەش دەستکەوتێکی ناوازەیە بۆ سوپای ئەمریکا!”.