وەزارەتی دەرەوەی چین: کوشتنی بەرپرسەکانی ئێران قبوڵکراو نییە

وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایدەگەیەنێت، کوشتنی سەرکردە و بەرپرسانی ئێران، جێگەی قبوڵکردن نییە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای کەمکردنەوەی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، لەپێناو دروست نەبوونی پشێویی زیاتر لە ناوچەکەدا.

ئاماژە بەوەشدەکات، ئەوان بەکارهێنانی هێز ڕەتدەکەنەوە و پێویستە ئاگربەستێک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامبدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لێبوردنی نێودەوڵەتی: كۆرۆنا پێشێلكارییەكانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا زیادكردووە

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەڵێت، بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بووەتە هۆی زیادبوونی جیاكاری لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهاندا، لە ڕۆژهەڵاتی…
Total
0
Share