وەزارەتی پێشمەرگە: بە درۆن هێرشکرایە سەر دوو بارەگامان و سێ پێشمەرگە برینداربوون

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو بارەگای سەر بە وەزارەتەکە، کەوتنە بەر هێرشی درۆنیی و لە ئەنجامدا، سێ پێشمەرگە برینداربوون.

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، دوو بارەگای یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمانی، کرانە ئامانجی هێرشی درۆنیی، کە بەداخەوە لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا، سێ پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، “ئەم دەستدرێژییە نابەرپرسانەیە لەکاتێکدایە، کە پێشتریش چەندینجار بارەگاکانی هێزی پێشمەرگە ڕووبەڕووی بۆردومان بوونەتەوە، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانمان لەو پێشێلکارییانە ئاگادارکردووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەتوندی سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستییانە دەکەین و داوا لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکەین، بە ئەرکی یاسایی خۆی هەستێت و سنوورێک بۆ ئەم دەستدرێژییە ناوخۆییانە دابنێت و پێویستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە بنرێت بۆ ڕێگریکردن لەو گرووپە لەیاسادەرچووانە، بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کردەوانە کە دەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی رەئووف: هەر مامۆستایەکی گرێبەست مانگانە 50 هەزار دینار لە مووچەکەی دەبڕدرێت

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەبارەی لێبڕینی مووچەوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت، “جێگای قبوڵکردن نییە”. عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی…
Total
0
Share