ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی

سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، لە 19ـی ئازارەوە، ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ڕایگەیاند، لە 19ـی ئازارەوە، ناوی “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی” لە جیاتیی “فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی” دەبێت و ئەم ناوگۆڕینە، بەشێوەیەکی یاسایی و ڕەسمی دەبێت.

وتیشی، گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی، لەسەر داوا و پێشنیازی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە و لە 19ـی ئازارەوە، ناوی نوێ لە سەرجەم نووسراوە ڕەسمییەکان، نەخشە، گەشتە ئاسمانییەکان و بەڵگەنامە پەسەندکراوە پەیوەندیدارەکاندا، جێگیردەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share