سەرۆكی هەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنا رایگەیاند، ئەمساڵ بۆ بارسێلۆنا ساڵێكی تایبەت دەبێت و یانەكە بە نازناوەكان شاددەكەنەوە.
خوان لاپۆرتا، سەرۆكی نوێ و هەڵبژێردراوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە میانەی لێدوانێكدا رایگەیاند، تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی یانەیەكی نوێ دروستبكەین و بارسێلۆنا بە نازناوەكان شاددەكەنەوە.
روونیشیكردەوە، لێرەوە ساڵێكی نەوێ چاوەڕێیان دەكات و یانەیەك دەبین كە بەهیچ شێوەیەك راناگیرێین.
شەوی رابردووش پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەڕێوەچوو و تێیدا خوان لاپۆرت رێژەی %67-ی دەنگەکان بەدەستبهێنێت و توانی سەركەوتن بەسەر ڤیكتۆ فۆنت-ی ركابەری بەدەست بهێنێت.