بەکارهێنانی بڵندگۆ لە کاسبکاران و فرۆشیارانی ناوبازاڕ قەدەغەکرا.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەهۆی دروستکردنی ژاوەژاو و جەنجاڵی، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی بڵندگۆ لە فرۆشیارانی ناوبازاڕی چەمچەماڵ.
ئاماژەی بەوەشدا، هەر فرۆشیارێک کار بە بڵندگۆ بکات، دەستیبەسەردا دەگیرێت و خاوەنی شوێنەکەش سزا دەدرێت.