وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ڕایگەیاند، لە سەرەتای جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا 223 ژن و زیاتر لە 200 منداڵ کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی ئێران نوێترین ئاماری قوربانیانی مەدەنی لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا ڕاگەیاند، کە تێیدا تیشک دەخرێتە سەر ڕێژەی بەرزی گیانلەدەستدانی ژنان و منداڵان لە ئەنجامی پێکدادان و هێرشەکاندا.
بەپێی ڕاگەیەندراوە ڕەسمییەکەی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 223 ژن گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ژمارەی ئەو منداڵانەی بوونەتە قوربانی، 200 منداڵی تێپەڕاندووە.
ئەم ئامارانە نیگەرانییەکی زۆریان لای ڕێکخراوە مرۆییەکان دروستکردووە.
بەرپرسانی تەندروستیی ئێران جەختیان کردەوە کە زۆرینەی ئەم قوربانییانە لە ناوچە نیشتەجێبووەکان بوونەتە ئامانج، ئەمەش وایکردووە داواکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دوورخستنەوەی منداڵان و ژنان لە مەیدانی جەنگ زیاتر ببن.