دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ماڵی مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی ناسراوی کورد لە سلێمانی سووتا، دەستبەجێ عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی، پەیوەندیی بە ناوبراوەوە کرد و بەڵێنیدا، ماڵەکەی نۆژەن بکەنەوە.
لەئێستادا، ماڵەکەی مەریوان هەڵەبجەیی بە سەرپەرشتیی عەتا محەمەد، بەڕێوەبەری نووسینگەی قوباد تاڵەبانی لە سلێمانی، لەژێر نۆژەنکردنەوەدایە و عەتا محەمەد دەڵێت، هەرچی پێویست بێت، بۆی جێبەجێدەکرێت.
مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕێکی هەڵکەوتەی کوردە و ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە بواری ئەدەب و هونەری کوردی دەکات، چەندین کتێبی لە کوردییەوە وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی فارسی و بە پێچەوانەشەوە.