پاش داخرانی بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەروازەی سەیران بەن کرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەی دەروازەی سەیران بەن بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ 14ی ئازاری 2026، هاتوچۆی بازرگانیی لە دەروازەی سەیران بەن دەستیپێکردەوە، ئەمەش پاش ئەوەی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو، هاتوچۆ و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لەو ناوچەیە ڕاگیرابوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، پاش هەوڵێکی زۆر، ئەمڕۆ هاتوچۆکردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی بەمەبەستی گواستنەوەی شتومەک و کاڵا بازرگانییەکان لە دەروازەکە دەستیپێکردەوە.