د. هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕایدەگەیەنێت، کەسانێک قسەکانی بەمەبەست یان بێمەبەست دەشێوێنن.
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، “زۆرجار و لە زۆر بابەتدا، چەند پێگەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان یان کەسانێک، بێمەبەست یان بەمەبەست، بەشێک یان هەموو لێدوان و قسەکانی ئێمە دەشوێنن، ئەمەش وەک ئارەزوو و خەیاڵی خۆیان، بەناوی ئێمەوە لێدوان و دەستەواژەی درۆ و هەڵبەستراو بڵاودەکەنەوە”.
وتیشی، “هەموو لایەک ئاگاداردەکەینەوە، ئێمە تەنیا لەو بابەت و لێدوانانەی لە پەڕەی ڕەسمیی خۆمان و پارێزگای سلێمانیدا بڵاویاندەکەینەوە، بەرپرسیارین”.