فەرمانگەی میدیا و زانیاری: هەرکەسێک ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوە درۆن بڵاوبکاتەوە سزادەدرێت

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڤیدیۆی کەوتن یان ئاڕاستەی درۆن و بڵاوکردنەوەی لە پەیج و هەژماری کەسی قەدەغەیە و سەرپێچیکار ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا، نزیکبوونەوە لەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج، یاخود وێنەگرتن و بڵاوکردنەوەی دیمەنەکان، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەشڵێت، دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەبێت بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە بکەن و شوێنی ڕووداوەکان ئاشکرانەکەن، هەر کەناڵێک پابەند نەبێت، ڕێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share