شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، “بەهاناوەچوونی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بۆ خێمەی مانگرتووەكان بەردەوامە”.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانی بەردەوامن لە بەهاناوەچوونی مانگرتووەكان لە خێمەکەیان بە هەماهەنگیی بەشە پەیوەندیدارەکان ئەویش بە چارەسەرکردنی ئەو کێشە و گرفتانەی کە پەیوەندی بە سەرۆکایەتیمانەوە هەیە”.
دەشڵێت، “هەر لە میانەی کارەکانیاندا تیمەکانمان هەستان بە خوێڕێژکردنی شەقامەکان بۆ سەلامەتیی مانگرتووان و ئەو هاوڵاتییانەی سەردانیان دەکەن”.

