ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لەلایەن ئەمریکاوە ڤیتۆ کرا.
بڕیارنامەکەی ڕوسـ.ـیا لە کۆی 15 ئەندامی ئەنجومەنەکە، 4 دەنگی بەڵێی بەدەستهێنا، 9 ئەندام دەنگیان نەدا و ئەمریکا و لاتڤیا دەنگیان بە نەخێر دا.
ڕوسیا لە ڕەشنوسی بڕیارنامەکەدا داوای لە سەرجەم لایەنەکان کردووە، “دەستبەجێ شـ.ـەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن” و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ،
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 15 ئەندام پێکدێت و لەو ژمارەیەش، 5 وڵات کورسیی هەمیشەییان لە ئەنجومەنەکە هەیە کە دەنگەکانیان مافی ڤیتۆیان پێدەدات. ئەگەر هەر یەکێک لەو پێنج وڵاتە کە پێکدێن لە؛ ئەمریکا، چین، فەرەنسا، بەریتانیا و ڕوسـ.ـیا، دەنگی نەخێر بە بڕیارنامەیەک بدەن، ئەوا دەنگەکە دەسەڵاتی ڤیتۆ هەڵدەگرێت و ڕاستەوخۆ شکست بە بڕیارنامەکە دەهێنێت.