قوباد تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، شەرەفمەندبووم کە ئەمڕۆ بە دیداری سێ سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و هاوڕێی مام شادبوومەوە.
قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ڕایگەیاند، شەرفمەندبووم ئەمڕۆ بە دیداری سێ سەرکردە و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی و سێ هاوسەنگەر و هاوڕێی بە وەفای مام، بەڕێزان کاک مولازم عومەر، کاک عومەر فەتاح و کاک عوسمانی حاجی مەحمود شادبوومەوە.
وتیشی، بۆ هەمیشە شانازی بە سەرکردە و تێکۆشەرە دێرینەکانمانەوە دەکەین، ئەوان پاڵەوانی ڕۆژانی سەخت و پڕمەترسی بوون و مۆرکی خۆیان لە مێژووی شۆڕش و بەرخۆدانی یەکێتی و گەلەکەمان داوە، بە جۆرێک مێژووی نیوسەدەی ڕابردوومان بەبێ باسکردنی ڕۆڵ و کاریگەریی هەر یەکێکیان مێژوویەکی ناتەواوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامۆژگارییەکانی ئەوان هەمیشە پڕبایەخن و ڕێنیشاندەرمانن بۆ گرتنەبەری ڕێگەی دروست بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان، ئەو دەستکەوتانەی کە بەرهەمی خوێنی شەهیدان، رەنج و ماندووبوونی تێکۆشەرە دێرینەکانمانن.


