کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی: ئەرکی حزبە کوردستانییەکانە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدان یەکدەنگ بن

کۆسرەت رەسوڵ عەلی لە ساڵیادی 35هەمین ساڵەی ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە.

کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە ساڵیادی 35 ساڵەی ڕاپەڕین و رزگارکردنی شاری هەولێر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی هەولێر کرد و تیایدا هاتووە، 35هەمین ساڵیادی ڕاپەڕین و ئازادکردنی هەولێر لە تەواوی کوردستانیان و خەڵکی تێکۆشەر و قارەمانی هەولێر پیرۆزدەکەم، هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی خۆشی و شادی بۆ گەلەکەمان، هەروەها بیکەینە دەرفەتێک بۆ یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان.

وتیشی، یەکێک لە گەورەترین شانازییەکانی ژیانمە، 35 ساڵ لەمەوبەر لەلایەن بەرەی کوردستانییەوە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئازادکردنی هەولێرمان پێ سپێردرا، هەر ئەوسا لە قاسمەڕەشەوە بە پلانێکی ورد، بە بەشداریی ڕێکخستنە نهێنییەکان و شانەچـ.ـەکدارەکان، هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی ڕاپەڕیوی هەولێر، بە بەشداریی ڕاستەوخۆی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، گەیشتینە هەولێر و شانبەشانی خەڵکەکەی خۆمان لە هەولێر توانیمان لە کەمترین کاتدا هەولێر پاکبکەینەوە، هەروەها سەرجەم دەزگاکانی بەعـ.ـس کۆنتڕۆڵ بکەین، سەرکەوتووانە و سەربەرزانە پلانەکەمان جێبەجێ کرد و لەبەردەم قەڵای دێرین و سەرکەشی هەولێر ئاهەنگی سەرکەوتنمان گێڕا.

باسی لەوەشکرد، ئەمڕۆ کە یادی ئەو ڕۆژە مێژووییە دەکەینەوە، ناوچەکە بە دۆخێکی دژواردا تێدەپەڕێت، ئەرکە لەسەر هێز و لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر خوێنی شـ.ـەهیدان، قوربانیدانی تێکۆشەران و  پاراستنی ئەزموونەکەمان یەکدەنگ بن و بە ڕۆحی ئەوێ رۆژێی بەرەی کوردستانی کاربکەن، بۆ پاراستنی ئەزموونەکەمان و درێژەدان بە خەبات تا گەیشتن بە ئاواتە لە مێژینەکانمان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی هەرێم دەگرێتەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی شەپۆلێکی باران ناوچەکە دەگرێتەوە، داوایشیکرد، هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن لە…
Total
0
Share