کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، ئەگەری بارینی کەمێک باران هەیە لە ناوچەی جیاجیا، پلەی گەرمی بە (1 – 2 ) پلە بەراورد بە پلەکانی دوێنێ بەرزدەبێتەوە.
دەشڵێت، ئەگەری تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی کەرکوک و باشووری هەرێمی کوردستان هەیە.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەوەش دەڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، پلەی گەرمی بە ( 1- 2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە.