سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی غازی ماڵان، ڕوونکردنەوە دەدرێت.
ئالان محەمەد، فرۆشیاری غاز بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دەنگۆی بەرزبوونەوەی نرخی غاز ڕاست نییە و پێویست ناکات هاوڵاتییان نیگەران بن.
وتیشی، بەهۆی دۆخی ئێستای ناوچەکە، کێشەی کەمیی غاز دروستبووە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە ناتوانرێت دابەشبکرێت و ڕۆژانە بەپێی ئەو ناوچانەی بۆمان دیاریکراوە، غاز دابەشدەکەین.