کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆش ئەگەرى باران هەیە

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ ئەگەرى نمەباران لە هەندێک لە ناوچەکاندا هەیە و سبەینێش ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەباران هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانى سنوورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەولێر.

دەشڵێت، پلەى گەرمى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەربارەى کەشوهەواى سبەینێش بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، هەندێک کات بۆ پەڵەهەور دەگۆڕێت و، پلەى گەرمیش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەى گەرمیی پێشنیارکراوى شارەکانیش بەمجۆرەیە، (هەولێر 30 پلە، سلێمانی 27، دهۆک 29، کەرکوک 31، زاخۆ 29، هەڵەبجە 28، سۆران 24، حاجی ئۆمەران 17 و گەرمیان 36 پلە).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە: لەم هەفتەیەدا یەکتربڕی تۆفیق وەهبی بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

بەشێکی زۆری کارەکانی قیرکردنی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی تەواوبوون و ئەندازیاری سەرپەرشتیاری پڕۆژەکەش دەڵێت، “لەم هەفتەیەدا بە رووی شۆفێراندا…
Total
0
Share